كوردستانهەواڵ

پارێزگاری سلێمانی رەتیدەکاتەوە خەڵک بە شێوەیەکی قەرەباڵغ روویان لە سەیرانگاکان کردبێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دروستبوونی قەرەباڵغی بازگەکانی دەوروبەری شار لە کاتی رێپێدانی هەندێک ئۆتۆمبێل لە دوای ١٢شەوەوە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە ئەو وێنانە راستبن.

ناوبراو دەڵێت: سوپاس بۆ پابەندبوون و مانەوەتان لە ماڵەکانتان و پەیرەوکردنی ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بوختان و وێنانەی ئەمشەو بڵاو کراونەتەوە دورن لە ڕاستیەوە.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: ڕاگرتنی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی و ڕێکوپێکی بەڕێوە دەچێت و هیچ سەرکەشی و سەرپێچییەکیش نیە بۆ سەیرانگاو هاوینەهەوارەکان. تکایە خۆتان لە زانیاریی چەواشەکارانەو شێواو بپارێزن.

ئەوەش دوای ئەوەهات لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە چەندین وێنە بڵاوکرانەوە کە تیایدا دەردەکەوێت لە بازگەکان لە دوای کاتژمێر ١٢ شەو ئۆتۆمبێلێکی زۆر دەیانەوێت لە شار بچنە دەرەوە کە هەندێکیان کەرەستەی سەیران کردنیان تیادایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close