عێراقكوردستانهەواڵ

سوودانی مووژدەیەکی خۆش ئاراستەی کارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنەکان

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق مووژدەیەکی خۆشی بۆ کارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

باسک نێت

سوودانی وەک دەستپێشخەرییەک، بڕیاریدا سەرجەم ئەو کەسانەی کارمەندی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنن، شەش مانگ پلە بەرزکردنەوەکانیان پێشدەکەوێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوودانی سوپاسنامەیەکی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی کۆمیسیۆن کردبوو، بەم سوپاسنامەیەش شەش مانگ پلە بەرزکردنەوەی کارمەندانی کۆمیسیۆن و سەر سندووقەکان پێشدەکەوێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close