كوردستانهەواڵ

ئەو کچەی لە شوقەکانی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە، بە کوژراوی دۆزرایەوە

باسک نێت – هەولێر

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ئەو کچەی پێنج مانگ لەمەوبەر لە شوقەیەکی نیستەجێبوونی هەولێر کەوتە خوارەوە، بە کوژراوی دۆزرایەوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، تەرمەکە لە ماڵی کچەکە خۆیدا دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی هەولێرە.

تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوەکەوەەبڵاو نەکردووتەوە

رۆژی ١٧ی ١١ی ساڵی رابردوو، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر، کچێک کەوتە خوارەوە و دواتر دوو کەس بە تۆمەتی فڕێدانەخوارەوەی دەستگیرکران، کە دوو کەسایەتی بەناوبانگی تیکتۆک بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close