جیهانهەواڵ

بەریتانیا، كەنەدا، ئوسترالیا بەفەرمی دانیان نا بە دەوڵەتی فەلەستینیدا

بەریتانیا، كەنەدا، ئوسترالیا بەفەرمی دانیان نا بە دەوڵەتی فەلەستینیدا
باسک نێت

كیر ستامەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا:
بەفەرمی داننان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا رادەگەیەنم.

داوای چارەسەری دوو دەوڵەت دەكەین و ئەمە خەڵاتكردنی حەماس نییە.

قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەرەو خراپتر دەڕوات و حكومەتی ئیسرائیلیش بەشێوە بەربەرییەكەی بەردەوامە لە هێرش بۆسەر شاری غەززە.

هیوا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتیی بەرەو كاڵبوونەوە دەڕوات، دەبێت ریفۆرم لە دەسەڵاتی فەلەستینیدا بكرێت و ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت.

چارەسەری دوو دەوڵەتیی وەكو بەڵێنێكە بۆ هەردوو گەلی فەلەستین و ئیسرائیل بۆ ئایندەیەكی باشتر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close