جیهانهەواڵ

ئیسپانیا دژی ئیسرا،ئیل بڕیاریدا

شا فلیپی شەشەمی ئیسپانیا فەرمانێکی دەرکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژیی غە،ززە

باسک نێت

کە بەپێی ئەو فەرمانە ناتانیاهو و ئەندامانی حکومەتەکەی دادگایی دەکرێن و قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرا،ئیل لە ڕێگەی بەندەر و فڕۆکەخانە و ئاسمانی ئیسپانیاوە قەدەغە دەکرێت.
ئەم فەرمانە دوای ئەوە دێت هەر ئەمڕۆ دووشەممە 8/9/2025 سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بڕیاریدا ڕێوشوێنی دەستبەجێی دژی ئیسرا،ئیل ڕابگەیەندرێت

ڕێوشوێنە بەپەلەکان بریتین لە دەرکردنی فەرمانێکی شاهانە کە قەدەغەکردنی هەمیشەیی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ئیسرا،ئیل و قەدەغەکردنی تێپەڕبوونی کەشتییە چەکهەڵگرەکان لە بەندەرەکانی ئیسپانیا و ڕەتکردنەوەی گواستنەوەی هەر ئامرازێکی هەڵگری کەرەستەی بەرگری لە ئاسمانی ئیسپانیادا.

هەروەها بڕیاردرا کە هاتنە ناو خاکی ئیسپانیا بۆ هەر کەسێک کە ڕاستەوخۆ بەشداری لە “جینۆساید” بکات، قەدەغە بکرێت و ڕێگە لە هەر چالاکییەکی داگیرکاری بگیرێت کە ئاوارەبوونی زۆرەملێ بەسەر دانیشتوانی غە،ززەدا بسەپێنێت.

بڕیارەکان بریتین لە سنووردارکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری بۆ دانیشتوانی نیشتەجێبوونی نایاسایی فەلەستینی و زیادکردنی پشتیوانی بۆ دەسەڵاتی فەلەستین لە ڕێگەی پڕۆژەی نوێی کشتوکاڵ و تەندروستی و بەهێزکردنی سنوورەکان.

سانچێز هەروەها ڕایگەیاند کە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ تەرخانکراوە بۆ یارمەتیدانی دانیشتووانی غە،ززە و زیادکردنی تەرخانکردنی مرۆیی بۆ گەیشتن بە 150 ملیۆن یۆرۆ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close