
دوا ئاماری هێرشەكەی قودس
4 كوژراو و 15 بریندار، برینی زۆرینەیان سەختە
باسک نێت
بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شاری قودسی داگیركراو، كەسێك لەناو پاسێكدا دەستڕێژی گولە دەكات و لە ئەنجامدا چوار زایۆنیی تا ئێستا كوژراون و 15 ی دیكەش بریندارن .
پۆلیسی زایۆنیی دەڵێت “برینی حەوت لە بریندارەكان، زۆر مەترسیدارە و بەو هۆیەشەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوەكان هەیە” .
#باسک نێت
دەزگای سیخوڕیی و تیرۆریستی شاباك لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەكەوە ڕایگەیاندووە كە دوو كەسیان لە هێرشبەرەكان كوشتووە .
تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێكی بە فەرمیی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




