جیهانڕاپۆرتهەواڵ

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەحمەد شەرع و دوو وەزیری لە ساڵی رابرودا روبەڕوی پێنج هەوڵی كوشتن بونەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان:
ئەحمەد شەرع و دوو وەزیری لە ساڵی رابرودا روبەڕوی پێنج هەوڵی كوشتن بونەتەوە

باسک نێت
سکرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا، كە سەبارەت بە هەڕەشەکانی چەکدارانی داعش بڵاوی کردۆتەوە، رایگەیاندووە، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا و وەزیرانی ناوخۆ و کاروباری دەرەوە لە ساڵی ڕابردوودا روبەڕوی پێنج هەوڵی تیرۆركردن بوونەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، شەرع لە باکوری حەلەب کە قەرەباڵغترین پارێزگای ئەو وڵاتەیە و لە باشوری درعا، لەلایەن گروپێکەوە کراوەتە ئامانج کە بە سەرایای ئەنسار سوننە ناسراوە و پێدەچێت رووكاری داعش بێت.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکراوە و لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بڵاوکراوەتەوە، باسی بەروارو و وردەکاری هەوڵەکانی دژ بە شەرع نەكراوە، کە ئامانجی سەرەکییە، یان دژی ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا و ئەسەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close