ڕاپۆرت

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوە: لەسەر بنەمای ڕێکخستنە ناوچەییەکان نەخشە و پلانی ستراتیژیمان بۆ هەڵبژاردنەکان داناوە

✍️دیداری هەفتانەی باسک نێت✍️
لەگەڵ کاظم عوسمان گەچێنەیی بەرپرسی دەزگایی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی

باسک نێت✍️ : بزووتنەوە بڕیاری بەشداری کردنی داوە لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان؟

کاظم گەچێنەیی : بزووتنەوەی ئیسلامی بریاری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان داوەو و ، هەروەها توانای ئەوەوی هەیە خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم فرەبازنەییەدا ئامادەسازی بۆکردووە.
بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو هێزە سیاسیەیە کەلەگۆرپانی ساحەی سیاسی ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و هەمیشە نەخشە ڕێگای خۆی هەبووە. مێژووی بەشداربوونی دەگەرێتەوە بۆ یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەناوی لیستی ئیسلامی .

بزووتنەوەی ئیسلامی هێزێکی جەماوەریە و هەڵقوڵاوی ناو جەماوەرە . بزووتنەوەی ئیسلامی بریاری داوە لەم هەڵبژاردنەدا تاکە هێزێکی جیاواز بێت دوور لە حیزبی تەقلیدی و وە دوور لەو حیزبانەی کەشێک بوون لەو هێزانە کە دەستیان گرتووە بەسەر موڵک و سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بەکاربێنن . بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمجارە جیاوازتر بەشدار دەبێت و ئەم حیزبە هێزی هەڵقوڵاوی جەماوەرە و دەنگی گەل بۆ گەلە لەو پێناوەشدا شەونخونی و قوربانی زۆریداوە.

باسک نێت✍️ : بۆچونتان چیە لەسەر کۆی بڕیارەکانی دادگای فیداڵ ؟ بەتایبەتر لادانی ۱۱کورسی پێکهاتەکان ؟

کاظم گەچێنەیی : بەنیسبەت بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق . کێشە و گرفتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەویش دەگەرێتەوە بۆ پەرتەوازەیی و بێ سەروبەری لایەنە سیاسیە بەشداربوکانی پەرلەمان، دواکەوتنی برایارەکانی دادگای فیدڕاڵی کات و وەختی زۆری برد، گومانی بەدوای خۆیدا هێنا و وە لایەنەسیاسیەکان بەپرسیارن لە و بارودۆخە، دەبوو پێشتر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێشوەختە لە نێو پەرلەمانی کوردستان بکرایە، پێمان سەیرە چوارساڵ لەخولی شەشەمی پەرلەماندا نەیان توانی هەمواری یاساکە بکەن. دەرئەنجامی خەمەساردیان ئەو بارودۆخەی لێ دروست بوو، وە ئەم هەرێمەیان خستە بۆشاییەکی یاساییەوە، کە دامەزراوەیەکی تەشریعیان خستە نێو بۆشاییەکی گەورە و باجەکەشی هەر هاوڵاتی ئەم وڵاتە دەیدات . وە ئەو بەرکەوتە سیاسیەی کە دروست بووە ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی خۆیانە.

بەنیسبەت کەمە نەتەوایەتییەکان میوان نین لەم وڵاتە. بزووتنەوەی ئیسلامی دژی زوڵمو سستەمی ڕژێمی بەعسی خۆسپێن خەباتمان کردووە بۆ پارێزگاری ئەم هەرێمی کوردستانە مادەم ئەمانەش لەسنورو هەرێمی کوردستاندان ناکرێت زوڵمیان لێ بکەین بزووتنەوەی ئیسلامی بروای بەفرە کەلتوری هەیە دەبوو لایەنی پەیوەندیدار چەند کورسیەکیانی بۆ دابنرایە لەسەر ئاستی کوردستان بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردنیان بۆدانرایە . لە ئێستادا لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافو کورسیان بۆ دانراوە

باسک نێت✍️ : بڕیارتان داوە بەشداری هاوپەیمانیەتی بکەن یاخود سەربەخۆن؟

کاظم گەچێنەیی : بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ بابەتی سەربەخۆی و هاوپەیمانی لەگەڵ هێزو لایەنەکان ئامەدە سازی و ئامادەکاری کردوە، هاوپەیمانێتی لە دیدی بزووتنەوەی ئیسلامیدا مەرجدار نەکراوە و دەرگای بەسەر هێزو لایەنە سیاسیەکان کراوەیە و بەتایبەت ئەو هێزانەی کەبیر و بۆچونەکانیان نزیکن لێمان، وە لەپێناو مەسڵەحەت و بەرژەوەندی خەڵکدا کاریان کردبێت . بەتایبەت بۆ هێزو لایەنە ئیسلامیەکان بزووتنەوەی ئیسلامی هەمیشە دەست پێشخەر بووەوە لە گۆنگرەکانی بزووتنەوەدا کۆدەنگی لەسەربووە لەو پێناوەشدا قوربانیمانداوە . بزووتنەوەی ئیسلامی لە دیراسەی واقیعەکەدایە کە ئایا لیستی سەربەخۆ یان هەوپەیمانی پێک بهێنێت،لە ڕۆژانی داهاتودا بڕیاری کۆتای لەسەردەدەین.

باسک نێت✍️ : خەڵکێک کە ئەندامی بزووتنەوە نەبێت ، ئەتوانێ خۆی کاندید بکات ؟
کاظم گەچێنەیی : بەنیسبەت کاندیدی سەربەخۆ بزووتنەوەی ئیسلامی هەرکەسێک موسڵمان و خزمەت کاری دینو نیشتیمانەکەمان بێت دەتوانێت خۆی بەربژێر بکات

باسک نێت✍️ : تاچەند ئامادەکاریتان کردووە وەک دەزگایی هەڵبژاردن لە سنوری مەڵبەندەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی ؟

کاظم گەچێنەیی : دەزگای هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێکخستنە ناوچەییەکان نەخشە و پلان و ستراتیجی بۆ سەرجەم ناوەندە ئیدارییەکانی بزووتنەوەکەمان داناوە، خۆش بەختانە لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ کردندایە کە پێشتر چەند مانگ لە مەوپێش ئامەدەسازی تەواوی بۆ کردبوو لە سەرجەم سنورەکانیدا . لەڕوی لۆجستیەوە تەواوی کارەکانی ئامادە کراون

باسک نێت✍️ : دانانی ۳ کورسی بۆ پارێزگایی هەڵەبجە ، پێتان وایە ئەمە حەقی تەواوی ئەو شارەیە یاخود نادادپەروەرییە ؟

کاظم گەچێنەیی : بەنیسبەت دانانی 3 کورسیەکەی پارێزگای هەڵەبجە پلانێکی بۆ داڕێژنراوە پێش ڕاگە یاندنی ژمارەی کورسیەکان بەپێی ئەوداتای لەبەردەستماندا هەڵەبجە لە شەش کورسی زیاتر بوو تەوە قوعی ئەوەمان دەکرد کەدەست کاری دەکرێت بۆیە ئەو مەترسیەم دابەگوێی سەرجەم لایەنە سیاسیو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەلە ئێستا نەخشەو خەریتەی ئەم شارە بچوکتر لەوەی ئێستای دەکەنەوە . ئایا حەجموو پێگەی هەڵەبجە ئەوەیە ئەمە پرسیارێکە حەقە هەڵەبجیەکان بەدوایدا بگەرێن . وە لە ئاخر کۆبونەوەی بازنەی هەڵەبجە ی سەرکردایەتی هەڵەبجە جەختمان لەم بابەتە کردووەتەوە پلان بەرنامەمان بۆداناوەو لێی بێدەنگ نابین پاڵپشت بەدانیشتوانی شارەکە…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close