تەندروستیڕاپۆرت

ساڵانە بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە 2.6 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات، ساڵانە بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە 2.6 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی:

“بەکارهێنانی بەردەوامی خواردنەوە کحولییەکان زیان بە تەندروستیی مرۆڤەکان دەگەیێنێت مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر دەکات

دۆخی دەروونی تێکدەدات و بە شێوەیەکی تراژیدی ساڵانە ملیۆنان کەس دەکوژێت.”

ساڵانە لە هەر 20 کەسێک کە گیان لەدەستدەدەن، یەکێکیان بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوەیە.

سێ لەسەر چواری ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیان لەدەستدەدەن، پیاون؛ هەروەها 13%ی تەمەنیان لەنێوان 20 تاوەکو 39 ساڵە.

“لەدوای ساڵی 2010وە بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان کەمتر بووەتەوە، بەڵام بارگرانیی تەندروستی و کۆمەڵایەتی هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە.”

لە ساڵی 2019 هەر کەسێکی سەرووی تەمەن 15 ساڵ 5.5 لیتر کحولی خواردووەتەوە، بەڵام لە ساڵی 2010 هەر کەسێک 5.7 لیتر کحولی خواردووەتەوە.

زۆرترینی ئەو کەسانەی کە کحول دەخۆنەوە، لە وڵاتانی ئەورووپان. هەر کەسێک ساڵانە لە ئەورووپا 9.2 لیتر کحول دەخواتەوە،

لەدوای ئەویش هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت و ساڵانە هەر کەسێک 7.5 لیتر کحول دەخواتەوە. کەمترین رێژەی خواردنەوەی کحولیش لەو وڵاتانەیە کە زۆرینە موسڵمانن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close