جیهانهەواڵ

سێ ڕۆژنامەوان کوژران

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئيسرائيلدا بۆسەر ناوچەی حاسبييە لە باشووری رۆژهەڵاتی لوبنان، سێ رۆژنامەوان کوژراون.

باسک نێت

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی لوبنان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی درەنگانی شەوی رابردووی ئيسرائيلدا بۆسەر ناوچەی حاسبييە کە شوێنی نيشتەجێبوونە لە باشووری رۆژهەڵاتی لوبنان، سێ رۆژنامەوان کوژراون.

جەختی لەوەشکردەوە، هێرشەکە بۆ سەر ناوچەی ‘شوەيفات العمروسييە’ بووە، بووەتە هۆی وێرانبوونی دوو باڵەخانە و هەڵگیرسانی ئاگرێکی گەورە.

ئاشکراشیکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی لەسەر سنووری لوبنان و سووریا هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، لۆید ئۆستن، وەزيری بەرگری ئەمريکا چەندین جار نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەى هێرش بۆسەر هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان دەربڕیوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close