
لەسەر پۆستێکی فەیسبووک ٧ کەس برینداربوون
باسک نێت
نیوەرۆی ئەمرۆ دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی ناحیەی دارەتووی سنوری قەزای بەردەرەش لەسەر پۆستێکی فەیسبووك کێشە دروستبووە و بەهۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون
بەرێوبەری پۆلیسی بەردەرەش رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوەکانمان بۆمان دەرکەوتووە رووداوەکە لەسەر کۆمێنتی فەیسبووک بووە و ئامۆزای یەکترین، وتیشی لەسەر رووداوەکە ٣ کەس بە فەرمانی دادوەر گیراون و لیکۆلینەوە بەردەوامە .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە