جیهانهەواڵ

نوێنەرێکی عەلی خامنەیی کوژرا

ئەمڕۆ هەینی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە محەمەد سەباحی، نوێنەری عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران و وتاربێژی نوێژی هەینی لە شاری كازرون لە باكوری رۆژئاوای پارێزگای فارس لە باشووری ئێران كوژراوە.

ئاژانسی هەواڵی “ئیلنا”ی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە كەسێك تەقەی لە شێخ عەلی سەباحی، پێشنوێژی هەینیی شاری كازروون كردووە و بە سەختی برینداری كردووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی بریەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

محەمەد عەلی بوخورد، فەرمانداری شارەكە بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاند، هێرشەبەرەكەی تەقەی لە وتاربێژی نوێژی هەینی كازروون كردووە خۆشی كوشتووە، پێشبینی دەكرێت ئەوان كێشەیەكی كەسییان هەبووبێت، هێرشەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی رووی داوە، ئێستە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت و دواتر وردەكارییەكان دێنە راگەیاندن.

شایەنی باسە تا ئێستە هیچ لایەن و گرووپێك بەرپرسیارەتی لە كوشتنی ئەو نوێنەرەی رابەری شۆڕشی ئێران رانەگەیەندووە، بەڵام لە حوزەیرانی 2019 بە هەمان شێوە محەمەد خورسەند، پێشنوێژی هەینیی شاری كازروون بە چەقۆ هێرشی كرایە سەر و كوژرا.
کوشتنی نوێنەرەکەی خامنەیی دوای ئەوە دێت کە لە حوزەیرانی 2019 بە هەمان شێوە محەمەد خورسەند، پێشنوێژی هەینی شاری كازرون بە چەقۆ هێرشی كرایە سەرو كوژرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close