كوردستانهەواڵ

هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە کەمکرایەوە

ئەمڕۆ هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دابەش ناکرێت و بڕەکەشى کەمکراوەتەوە.

باسک نێت

بەپێى زانیاریەکان لە سەرچاوەیەکى وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابەشنەکراوە و پرۆسەکە خراوەتە سبەینێ، هاوکات ئەو بڕە پارەیەش کەمکراوەتەوە کە بڕیاربووە بدرێتە پێشمەرگە.

لەچەند مانگى ڕابردوودا هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى موچەى مانگانەیان دەدایە پێشمەرگە، بەڵام لە مانگى ڕابردووەوە موچەکە کرا بە هاوکارى و بۆ هەر پێشمەرگەیەک 432 هەزار دینارى وەردەگرت، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەکەیەکی پشتیوانی خراوەتە سەر وەزارەتەکە، پارەی هاوکارییەکە کەمکراوەتەوە بۆ 386 هەزار دینار..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close