بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستان
ڕابەری گشتی و بارزانی کۆبوونەوە

ڕابەری گشتی و بارزانی کۆبوونەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٧-٧-٢٠٢٥ بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاوەری د.عبداللە وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی بەڕێز کاک مسعود بارزانیان کرد و لەلایەن بەڕێزیان و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و محمود محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارێکدا وێڕای پەیوەندی نێوان هەردوولا، بارودۆخی ناوچەکە و ئاڵۆزیەکانی ئەمدواییە و کاریگەریان لەسەر عیراق و هەرێم باسیان لێوەکراو جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




