ئابووریكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی چه‌ند شوێنێكی تر ده‌درێت.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی ھەرێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

رۆژی شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، تا ئێستا بەغدا 200 ملیارەکەی نەناردووە بۆیە بڕیاریاندا لە داهاتی مانگی 12، مووچه‌ی مانگی 11 خەرج بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close