عێراقهەواڵ

سەدرییەکان خۆپیشاندان دەست پێدەکەنەوە

هەرچەندە لە ئێستادا جۆرێك لە هێوربونەوە هەیە لە دۆخی عێراق بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو، بەڵام بەشێك لە چاودێران پێییان وایە ئەم هێوربونەوەیە هۆكارەكەی مەراسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنە، ئەگەری زۆر هەیە لە دوای تەواوبوونی ئەو مەراسیمانە دۆخەكە تێكبچێتەوە.

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت” ئەگەری بەهێز بۆ دۆخی عێراق ئەوەیە كە دووبارە سەدر لە دوای مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حوسێن‌ شەقام بجوڵێنێتەوە”.

دەشڵێت “لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نیم كە سەدر نەتوانێت شەقام بجوڵێنێتەوە، ئەو لایەنگرانەی سەدر خەڵكێكی (عەقائید) ین، ئەو قسانەی كە كردی لە بارەی بكوژ و كوژراو قسەی لەوە توندتریشی كردووە سەرزەنشت و سەركۆنەی لایەنگرەكانی خۆی كردووە لەسەر مایكرۆفۆن و بەشێوەی زیندوو، بەڵام خەڵكەكە هەر لەگەڵی بوون”.

ڕاشیگەیاند ” یەك خاڵی گرنگی تریش هەیە ئەوەیە كە سەدرییەكان نەفەسێكیان له ‌مامەڵەكردن لەگەڵ دەستێوەردانی ئێران هەیە كە دەڵێن دەبێت بەهەموو شێوەیەك دەستێوەردانی دەرەكی نەمێنێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close