عێراقكوردستانهەواڵ

پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنیشینانی بڕیوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت، بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە عێراق پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنیشینانی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان.

باسک نێت

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی وەفدێكی پێشمەرگە دێرینەكان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان، عەتوان عەتوانی رایگەیاند، پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە بەبانکیکردنی مووچە لە بانكە حكومییەكان، ئامانجی زامنكردنی مافەكانی هاوڵاتییان و بەدیهێنانی دادپەروەرییە و هیچ رەهەندێكی سیاسی نییە.

جەختیشیکردەوە، پێویستە پرسی مووچە پرسە سیاسییەكان دووربخرێتەوە و هەمووان پابەندبن بە دەستووری عێراق بەجۆرێک دادپەروەری بۆ تەواوی هاوڵاتییان دەستەبەربكات

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close