ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیجیهانعێراقكوردستانهەواڵ
بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی بۆردومانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران دەكات

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەیاننامەی شەرمەزاركردنی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران
بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانی عێراق ئیدانەی بۆردومانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران دەكات و بە كردەوەیەكی قبوڵنەكراو و پەرەسەندنێكی مەترسیداری دەزانێت كە مەترسی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی گەلانی ناوچەكە دروست دەكات.
بزووتنەوەی ئیسلامی، بەنیگەرانییەوە دەڕوانێتە شكستی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران، كە بە دەرفەتێكی لەدەستچووی دەزانێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەكەدا. ئەم شكستە لە كاتێكدایە كە توندوتیژییەكانی زایۆنیستی دژ بە برایانمان لە غەززە، لەنێو بێدەنگی نێودەوڵەتیدا بەردەوامە.
بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە قەیرانەكان قوڵتر دەكاتەوە و ئازارەكانی خەڵك زیاتر دەكات و ناوچەكە بەرەو ئاژاوە و ماڵوێرانی زیاتر دەبات، لەكاتێكدا ناوچەكە لەهەمووكات زیاتر پێویستی بە ئارامی و هاوكاری هەیە بۆ ئاشتی و گەشەپێدان.
ئێمە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین كە بەرپرسیارێتی خۆی لە كۆنتڕۆڵكردنی ئەو هێرشانەی كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەكەن، بخاتەسەر شان.
مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانی عێراق
هەینی، ذی الحجە ١٧ی ساڵی ١٤٤٦ی كۆچی
بەرانبەر ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی زایینی




