
له كۆتایی مانگی 11 نزیك ده‌بینه‌وه و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و حكومه‌تی به‌غدا تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی مانگی 9ی هه‌رێمیان ڕه‌وانه نه‌كردووه و پێشبینی ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌كه ڕه‌وانه بكرێت.
وابڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه ده‌ست بكرێت به ئاماده‌كاری بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی 9ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ڕۆژی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه پاره‌كه ده‌خرێته سه‌ر حسابی هه‌رێم.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای هه‌فته مووچه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكرێت ، به‌ڵام وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه‌وا تاوه‌كو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌ش نه‌كرێت ناتوانم مووچه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكه‌م.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




