بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستان

خێوەتگەی هیواکانی باسک دەستیپێکرد

ئەمڕۆ شەمە بەرواری ٢٩/٦/٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی پەیمانگای باسک بۆ پێگەیاندنی کادیران، لە هەر سێ شاری هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە، خێوەتگەی هیواکانی باسک دەستیپێکرد.
لە خێوەتگەی سلێمانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند پێویستە نەوی نوێ ئاشنای ئیسلامی ڕاستەقینە و بزاڤی ئیسلامی بێت لە کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەدا باسی مێژووی پڕ سەروەری قوتابخانەی مامۆستا مەلا عوسمان کرد کە چ ڕۆڵێکی کاریگەر و گرنگی هەبووە لە کوردستان.
دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ ئامادەبوان و خواست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close