عێراقكوردستانهەواڵ

نوری مالیکی:  ناکۆکییەکانی هەرێم و ناوەند بە رێککەوتنی کاتيی چارەسەر ناکرێن

نوری مالیکی:
ناکۆکییەکانی هەرێم و ناوەند بە رێککەوتنی کاتيی چارەسەر ناکرێن

باسک نێت
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا:

چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرێکی دیاریکراوی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو داناوە.
بڕیاری نەداوە سەرۆک وەزیرانی ئێستا لە خولی دووەمی سەرۆک وەزیران بێبەش بکرێت.
هەرکەسێک هەوڵی شكاندنی مالیکی بدات دەشكێنرێت، زۆرێکیان پێشتر لە پرۆسەی سیاسی چوونە دەرەوە.

لەناو چینی سیاسیدا ئیرادەیەکی بەهێز هەبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، بەهەر نرخێك بێت.
رێژەی زۆری بەشداری دەنگدەران لەو تێڕوانینە سەرچاوەی گرتووە کە بایکۆت پرۆسەی سیاسی لە بار دەبات.
هەوڵی ناوخۆیی و دەرەکی هەبوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق چەندین کەموکوڕی تێدایە، دیارترین پێگەی لاوازی سیستمی كۆتایە.
داواكاری زۆر هەیە بۆ پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکان لە ژێر رۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.

عێراق سەقامگیر نابێت تا هەموو ناوچەك لە ناوچەكانی سەقامگیر نەبێت، لەهەرکوێیەک بێت.
هەرگیز واینابینم سوننە لە عێراق پەراوێزخرابێتن و ئەوانەی رەواج بەم بیرۆكە دەدەن خەڵكانی لەرزۆكن.

کورد لە عێراق لە ئەنجامی كردەوەكانی رژێمی بەعس باجی قورسی داوە.
ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بە رێککەوتنی کاتی چارەسەر ناکرێن بەڵکو پێویستیان بە داڕشتنی یاسایە.

پڕۆسەی سیاسی دوای ھەڵبژاردن وا دەخوازێت بچمە ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە ئاڵۆزییەکان.
پێکهێنانی حکومەت پەیوەستە بە سازانەوە، دەکرێت مانگێک دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان پێکبهێنرێت.

کورد دەبێت پەلەبكات لە هەڵبژاردنی كەسایەتی سەرۆك كۆمار، سوننەکانیش سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن.
ئێمە نامانەوێت بەشێک بین لە روبەڕوبوونەوەی ئێران و ئەمریکا؛ بەڵکو دەمانەوێت رۆڵی نێوەندگیری ببینین.

گروپە چەکدارەکان ئامادەن تێكەڵ بە دەوڵەت ببن و چەکە قورسەكانیان رادەست بکەن.
عێراق نابێتە بەشێک لە رێککەوتنەکانی ئەبراهام یان هیچ رێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close