
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئێران هێزی جارانی نەماوەو ئێستا جەنگی مانەوەی خۆی دەكات.
باسک نێت
(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە دیداری گۆڤاری تایم چەندین نهێنی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: گورزی كوشندەمان لە سەرجەم توانا ئەتۆمییەكانی ئێراندا، ئۆپەراسیۆنی هێرشەكانمان بە بەشداری (100) فڕۆكەو ماوەی (37) كاتژمێر بەردەوام بوو.
وتیشی، ئێران توانای جارانی نەماوەو ناتوانێت بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە بكات، شەڕی ئێستای ئەو وڵاتە تەنیا بۆ مانەوەیە.
لەبارەی رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ترامپ ئاماژەی بەوەداوە: ئەگەر حەماس لە پڕۆسەی ئاشتی غەززە بكشێتەوە، كۆتایی پێدێت و بەیەكجاری لەناو دەچێت.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیسرائیل لە سەرجەم ئۆپەراسیۆن و هێرشەكانی رابردوو بۆ سەر ئێران و غەززەو سوریا ئاگاداری ئەمریكای كردۆتەوە، بەتایبەتیش ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیوەندی پەیجەر دژی حزبولڵا كە بە فەرمانی راستەوخۆی ئەوەوە ئەنجامدران.
وتیشی، بەمزووانەو پێش هاتنی ساڵی نوێ رێككەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكان لەنێوان سعودییەو ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت.
لە كۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا، دۆناڵد ترامپ جەختی كردۆتەوە كە توانیویانە بەتەواوی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆرن، ئێستا هیچ هەڕەشەیەكی چەكی ئەتۆمی و شەڕێك لە ناوچەكە نەماوە، دوای تێپەڕبوونی سێ هەزار ساڵ توانیان ئاشتی بۆ تەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێننەوە.



