ئابووریعێراق

هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر دەبێت

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، بەجۆرێک کە لە مانگی تشرینى دووەمی داهاتوودا بگاتە نزیکەی 250,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ڕۆژانە نزیکەی 135,000 بەرمیل نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا ڕەوانە کراوە. شایەنی باسە، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ڕۆژی شەممە، 27ی ئەیلوولی 2025، دەستیپێکردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close