عێراقهەواڵ

دەستەی دەستپاكی: هەندێك وەڵات ئامادەی رادەستكردنی گەندەڵكاران نین

دەستەی دەستپاكی: هەندێك وەڵات ئامادەی رادەستكردنی گەندەڵكاران نین

باسک نێت
دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرایكرد، هەندێك لەوەڵاتان هاوكاری عێراق نین و ئامادەنین گەندەڵكاران و پارە دزراوەكان رادەستی بەغدا بكەن.

عەباس موتعب بەڕێوەبەری فەرمانگەی هێنانەوە لەدەستەی دەستپاكی كە هاوكات جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی سندوقی هێنانەوەی پارەكانی عێراقە رونیكردەوە، فەرمانگەكەیان یاداشتێكی لێتێگەیشتنی ئامادەكردووە لەگەڵ ئەو وەڵاتانەی ( یاسا ناوخۆییەكانیان ) رێگە بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا نادەن لەبارەی رادەستكردنەوەی گەندەڵكاران و گەڕانەوەی پارە دزراوەكان.

ئەوەشی خستەڕوو كە عێراق پەنا دەباتە بەر گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەو وەڵاتانەی تر كە بە بیانوی (ئابوری و مرۆیی) تاوەكو ئێستا هیچ هەماهەنگییەكیان لەگەڵ بەغدا نەكردووە، بۆ رادەستكردنەوی تۆمەتبارانی گەندەڵی كە بەشێكیان لەو وەڵاتانە پەنابەرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close