
بەپێی بڕیارێکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مووچەی زۆرێک لەپەرلەمانتارانی عێراق کەمکرایەوەو بەشێکیشیان مووچەکانیان زیادکرا.
باسک نێت
بەپێی ئەو بڕیارە، مووچەی زۆرێک لەپەرلەمانتارانی عێراق کەمکرایەوە، چوونکە لەئێستادا بۆ هەر پەرلەمانتارێک بڕوانامەو ساڵی خزمەت و هاوسەرگیری و بوونی منداڵ کراونەتە پێوەر.
لەبەشێکی تری بڕیارەکەدا هاتووە، تەنها ئەو پەرلەمانتارانەی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆران، مووچەکانیان زیاد دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌ڕابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیە، به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان كه‌می كردووەو هەر په‌رله‌مانتارێك بڕی 4 ملیۆن دیناری جێگیری هه‌یه‌و ده‌رماڵه‌كانی تریش وه‌رده‌گرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




