
لە پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، سوپای پاسداران ڕایگەیاند لە ئەگەری بەردەوامیی هەڕەشەکان، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و وەڵامی توندی ئەو وڵاتانەش دەدەنەوە کە پاڵپشتی ئەمریکا دەکەن.
سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە دەریاییەکانی ئێراندایە و ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادرێت؛ هاوکات هۆشداری درایە هاوپەیمانانی ئەمریکا کە هەر هاوکارییەک ڕووبەڕووی وەڵامێکی سەربازی توند دەبێتەوە.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و ناسنامەی ئەو کەشتیانەی باس دەکرێن، سوپای پاسداران هیچ زانیارییەکی ڕەسمی و وردەکارییەکی نەخستووەتەڕوو، ئەمەش تەمومژاویبوونی دۆخی مەیدانیی گەرووەکەی زیاتر کردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




