
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، باسی ناردنی پارەی دیکە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوورە لە راستییەوە و ئەو پارەیەی نێردراوە بەشى موچەى مانگى 10ـى مووچەخۆرانی هەرێم دەکات
باسک نێت
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، باسی ناردنی پارەی دیکە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راست نییە و پێویستە هەرێم پابەندبێت بە خەرجکردنى بەشێکى داهاتى ناوخۆوە.
وتیشى: “دەنگۆى ناردنى پارەى دیکە بۆ موچەى مانگى 10 دوورە لە راستییەوە و تائێستا هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێستا لە مانگی 12ـداین، بەڵام مووچەخۆران تائێستا مووچەی مانگی 10ـیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ماوەی سێ رۆژە بەغدا بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە