
باسک نێت
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، پەیامێكی لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی هێرشەكەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بڵاو كردەوە.
ئەلینا رۆمانسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە كە دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەزگا ئەمنییەكان و دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەكات، كە توانیویانە ژمارەیەك بەرپرس لە هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر باڵیۆزخانەکە دەستگیر بكەن.
هەروەها نووسیویەتی كە ئەمریكا پابەندە بەوەی هەماهەنگی لایەنی عێراقی بكات بۆ ئەوەی تاوانباران رادەستی دادگا بكرێن.
ئهمه لهكاتێكدایه حكوومەتی فیدراڵی دەستگیركردنی بەشێك لە تۆمەتبارانی هێرشەكەی رۆژی هەشتی ئەم مانگەی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا راگەیاند، كە لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە كرابووە ئامانجی میلیشیاكانی سەر بە ئێران و چەند كارمەندێكی دەزگا ئەمنییەكانی عێراقیش تێوە گلابوون.




