تەندروستیكوردستانهەواڵ

تەندروستی سلێمانی وتەی بەرپرسێکی ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،وتەکانی بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان گوزارشت لە ڕای خۆی دەکات نەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی …


دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی بەڕێز (د. سفین) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە پێویستمان زانی ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسانەی ناوبراو گوازرشت لە ڕا و بۆچوونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەم لێدووانانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەردەوام ئەندام بووینە و بەشداربووینە لە لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پاریزگاکان وە بەشداری بڕیارەکان و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنا بووینە و ڕاوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بووینە وە هەمامەنگی و ڕاوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار.


لێرەوە دەمانەوێت ڕای گشتی دڵنیا بکەینەوە کە هەموو ڕێکارەکان بەتایبەتی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێکی گەورە و گرنگی ڕێکارەکان بووە و ستایشی هەموو ڕێکارەکانی بەڕێزان لە وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی دەکەین کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان بووە.


لەکۆتاییدا جارێکی تر هەر ڕاوبۆچوونێک و لێدوانێکی کەسی ڕەتدەکەینەوە کە ببێتە مایەی لاواز بوونی متمانە و هەماهەنگی کارکردن، دووپاتیشی دەکەینەوە کە هەمووان دەبێت پاڵپشتی بڕیارەکان و ڕاسپاردەکان بین و جەختیش لە پابەندبوونی هاوڵاتیان دەکەینەوە بۆ ڕێنماییەکان و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
1 حوزەیران 2020

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close