
چین لەبارەی کوژرانی سەرکردە باڵاکانی ئێران بەتوندی هاتە دەنگ
باسک نێت
لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین
“ئێمە دژی بەکارهێنانی هێزین لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا”؛
“کوشتنی سەرکردەکانی ئێران و هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان قبوڵنەکراوە”.
رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، وەزیری بەرگریی و فەرماندەی سوپای پاسداران و عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەیی کوژران.
رۆژانی رابردووش، ئیسرائیل کوژرانی هەر یەک لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی راگەیاند.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




