
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرجەم ئه‌و رێگایانه‌ی کە هەولێر بەدەورووبەری دەبەستێتەوە، کراوەن و کێشەیان نییە.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سەرجەم ئه‌و رێگایانه‌ی هەولێر بە دەورووبەری دەبەستێتەوە، کراوەن.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت، “رێگاكان کێشەیان نییە، تەنیا رێگای هەولێر پیرمام نزیک شه‌قامی 150مەتری و رێگای کۆنی بنەسڵاوە، ئاویان لێ کۆبووه‌ته‌وه.
فازڵ حاجی داوای لەهاووڵاتیان كرد لە حاڵەتی زه‌روور نەبێت رێگاکانی دەرەوە بەکارنەهێنن، بەتایبەت رێگاکانی باکووری هەولێر، چونکە مەترسی بارانی بەخوڕ و لە ناکاو هێشتا بوونی هەیە.
فازڵ حاجی هۆشداریشیدا، لە كاتی بارانبارینی به‌خوڕ ئەگەری داڕمانی شاخەکانیش له ئارادایه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە