
بۆدورستکردنى بیناى هەزار خوێندنگە حکومەتى عێراق (15) گرێیبەست لەگەڵ دووکۆمپانیاى چینى واژۆ دەکات.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، بەچاودێرى و سەرپەرشتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق (15) گرێبەست لەگەڵ دوو کۆمپانیاى چینى واژۆکران بۆ دروستکردنى بیناى هەزار خوێندنگە لە سەرتاسەرى عێراقدا، ئەوەش لە چوارچێوەى رێککەوتنى هەماهەنگى نێوان هەردوو حکومەتى عێراق و چین.
بەپێى راگەیەنراوەکەى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق،(679) بیناى خوێندنگە لەلایەن کۆمپانى پاوەرچایناوە دروست دەکرێن و (321) بیناکەى دیکەش لەلایەن کۆمپانیاى سینۆتیک دروست دەکرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە