جیهانهەواڵ

بۆ ماوەیەکی کاتی ئیسرائیل ئاگربەست لە غەززە ڕادەگەیەنێت

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئیسرائیل 35 رۆژ ئاگربەست لەغەززە رادەگەیەنێت بەرامبەر بەئازادکردنی 35 بارمتە واتە هەر رۆژێک بارمتەیەک ئازاد بکرێت.

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، دەیڤد بارنیە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆساد بەڵگەنامەیەکی پێشکەشی ئەنجومەنی جەنگ کردوە و ئاشکرایکردوە کە 35 رۆژ ئاگربەست لەغەززە رادەگەیەنن بەرامبەر بەئازادکردنی 35 بارمتە واتە هەر رۆژێک بارمتەیەک ئازاد بکرێت.

ئاشکراشیکردووە، رێککەوتنەکە ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییە فەڵەستینییەکان لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن تەلئەبیبەوە بە تێوەگلان لە هێرشەکاندا سزا دراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ساتە هیچ رێککەوتنێک نییە لەسەر ژمارەی ئەو زیندانییە فەڵەستنییانەی بڕیارە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئیسماعیل هه‌نیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان ئەو پێشنیازە رێککەوتنەی پێگەیشتووە کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی راگرتنی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و تەواوکردنی رێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان بڵاوکرایەوە، و ئەوەشی خستەڕوو خەریکی لێکۆڵینەوەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close