عێراقهەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: چەکی پارتە سیاسییەکان تۆمار دەکەین

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، دەست بە کڕینی چەکی سووک لە هاووڵاتییان دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، چەکی پارتە سیاسییەکانیش بە فەرمی تۆمار دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەرانبەر بڕێک پارە، چەکی سووک لە هاووڵاتییان دەکڕێت، هەرچەندە هەوڵەکە کارێکی تازە نییە، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، “دەمانەوێت چەکی پارتە سیاسییەکانیش بە فەرمی تۆمار بکەین.”

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتی: “هەر چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت، بەگوێرەی یاسای مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین، هەموو شتێکمان لەبەرچاو گرتووە. ئەو هێزانەی باسیش دەکرێن بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، سەرۆکوەزیران رایی خۆی لەسەر ئەم بابەتە دەربڕیوە، هیچ ئاستەنگێک نییە و ئەو لایەنانەش ژمارەی چەکەکانیان پێداوین”

هەڵمەتەکەی وەزارەتی ناوخۆ دوای ئەوە دێت، گرووپە چەکدارەکان چەکی قورس بەکاردەهێنن و هێرش دەکەنە سەر بنکە و پێگەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئامانجێکی دیکەی هەڵمەتەکەش کەمکردنەوەی ململانێی خێڵەکانە لە باشووری عێراق. بۆیە سەرۆک خێلەکان داوایانکردووە، قۆناغی سەرەتا چەکی قورس و مامناوەند بگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close