عێراقكوردستانهەواڵ

کاتی دامەزراندنی 31 هەزار خاوەن بڕوانامە ئاشکرادەکرێت

وتەبێژی ئەنجوومەنی راژەی عێراق وادەی دامەزراندنی 31 هەزار خاوەن بڕوانامە ئاشکرادەکات و دەڵێت، 15ـی ئاداری ئەم ساڵ لەڕێگەی بەستەری ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن فۆرمی دامەزراندنەکە پڕبکەنەوە، هەروەها گوتیشی، نزیکەی 250 هەزار کەسیش بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن.

د. سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی راژەی عێراق، بەمیدیاکانی راگەیاند، داوایان لە وەزارەتەکان کردووە، پێویستی فەرمانبەرانیان بۆ دامەزراندن پێبدەن و وتیشی ئێستا ئاماری تەواویان لەبەردەستەو “هەموو فەرمانگەکان کە داوا دەکەن کارمەندیان لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا و لە پلە و پێگەی هەمەجۆردا بۆ دابین بکەین، وەک ئەنجوومەنی راژە بەدەم ئەو داخوازییانەوە دەچین و ئەوەش بەگوێرەی مادەی 13 لە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023 دەبێت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close