عێراقكوردستانهەواڵ

بانكی تی بی ئای لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بانكی تی بی ئای رایگەیاند، پابەندە بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق و دووپاتیشیدەكاتەوە، بەبانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت.
بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمەوە بکرێت.
جەختیشدەکاتەوە، بەشداریی بانکەکەیان لە چوارچێوەی بانکە حکومییەکاندا دەبێت بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بانکی بازرگانیی عێراق ئەوەی خستووەتە ڕوو، چاوەڕوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەکەن بۆ ناردنی ناوی فەرمانبەران بەمەبەستی دەستکردن بە پڕۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین)ـی مووچەکانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close