دوای شەڕەتەقەکەی دوێنێ لە گوندی كەژەك سەربە ناحیەی سیدەكان لە سنووری قەزای سۆران، كە كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە حەوت تۆمەتبار دەستگیر كراون و بارودۆخەكەش كۆنترۆڵ كراوە.
لەمبارەوە موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران راگەیاند: “دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 20202.6.23 لە گوندی “كەژەك” سەربە ناحیەی سیدەكان، بەهۆی كێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی خزمی نزیكی یەكتر دروست بوو، بەداخەوە سێ كەس كوژران و دوو كەسیش بریندار بوون، دەستبەجێ پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە ناوچەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد توانراوە حەوت كەس بەم تۆمەتە دەستگیر بكرێن و تا رادەیەكی باش بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە و هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكە جێگیر كراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە