كوردستانهەواڵ

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ژن و پیاوێكی راگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ژن و پیاوێكی راگەیاند كە لە گەرەكی رۆشنبیری شاری هەولێر دزییان لە ئافرەتێك كردبوو.بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاندووە :دوای یٔەوەی لە گەڕەكی رۆشنبیری هاووڵاتییەك سكاڵای لای پۆلیس تۆمار كرد، كە بڕێك پارەیان لێ دزیوە، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن، كە ژن و مێردێك بوون.ئاماژەی بەوەشكردووە: تۆمەتباران بە ناوەكانی (ا.ش.ع) و (ف.ك.ح)، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ یٔەم مەبەستە كردەوە و هەردوو تۆمەتبارەكەش بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كراون و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close