تەندروستیكوردستانهەواڵ

ئەنجامی پشکنینی کەسوکاری تووشبووەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی حاجیاوا راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، پشکنین بۆ تەواوی کەسوکاری ئەو کەسە کرا کە لە حاجیاوا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، خۆشبەختانە هیچ کەسێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنورەکەدا و دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، لەڕۆژی دووشەمە بەرواری 6ـ4ـ2020 دوای تۆمارکردنی حاڵەتێکی کۆرۆنا لەناحیەی حاجیاوا، تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هەڵسابە کەرەنتینکردنی  سەرجەمم خانەوادەی ئەو هاوڵاتیەو پشکنینیان لێوەرگیرا.

خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکانی خانەوادەی ئەو هاوڵاتیەی هەڵگری ڤایرۆسەکەبووە، کەژمارەیان 16هاوڵاتیە نێگەتیڤ دەرچوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close