
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێیوست.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (50) زه‌رفی گه‌وره جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا گرتوه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه هاورده كراوه، به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌به‌ر.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، جگه‌ره به‌ستوه‌كه كه بڕه‌كه‌ی (300) كیلۆگرامه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستو دراوه، له‌كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جه‌خت له نه‌خواردنی ئه‌و گۆشت و مریشك و خۆراكه مادده به‌ستوانه ده‌كاته‌وه، كه چه‌ند جارێك خاوببێته‌وه و دوباره ده‌یبه‌ستێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی خاوبونه‌وه‌ی گۆشت و مریشكدا به‌كتریا له‌ناو گۆشته‌كه‌دا گه‌شه ده‌كات و له‌كاتی دوباره به‌ستنه‌وه و خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.