
لەسنوری بەردەڕەش مامۆستایەكی تاكو ئێستاكە بێسەر وشوێنە و كەس و كاری و هاووڵاتیانی بەدوایدا دەگەڕێن.
باسک نێت – بەردەڕەش
مامۆستایەكی ئاینی بەناوی (مەلا ئەحمەد خاروكی) وتارخوێنی مزگەوتی خارۆك دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی لە ماڵ چوەتە دەرەوە و بێسەروشوێنە و هاووڵاتیان و كەس و كاری بەدوایدا گەڕاون، دواتر دەركەوتووە چوپی مەلاوانی مامۆستاكە و جل و بەرگ و كاتژمێرەكە لەسەر روباری خازر بینراوە، بۆیە گومانی خنكانی لێدەكرێت.
بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت ئەو هاووڵاتیانەی دانشتووی سنوورەكەن بە هێزە ئەمنیەكانیان راگەیاندووە نازانرێت لەكاتی مەلەكردن خنكاوە یاخود خۆی خنكاندووە یان خنكێنراوە و ئەم پێداویستیانە بەم شێوەیە بەجێهێڵدراوە، بۆیە لێكۆووینەوەكان و گەڕان بەشوێنی مامۆستا ئاینیەكە دەستپێكردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە