ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

پرسی ناردنی هێز بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت

پرسی ناردنی هێز بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت

باسک نێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، سوپاسالاری عێراق، فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. ئامانج لە سەردانەکە بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هەولێر و بەغدا و تاوتوێکردنی پرسی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە پێشتر شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدای کردبوو و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووبووەوە و تاوتوێی پرسی نەوت و هەناردەکردنیان کردبوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، سوپاسالاری عێراق ئامادەیی خۆی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەربڕیبوو

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close