كوردستانهەواڵ

شاندی هەرێم ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەردانی بەغدا دەكاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێم بەبێ وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا بكات و پرسەكانی نەوت و بودجەی عێراق و پشكی هەرێم تاوتوێ بكەن.

ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند شاندی هەرێم بۆ بەغداد سەردانی بەغدا دەكەن و پێش سەردانەكەیان پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەندامانی شاندەكە كردووە. 
ئەو وەزارەتە راشیگەیاند بەهۆی تووشبووی بە كۆرۆنا وەزیری دارایی بەشداری لە شاندەكە ناكات، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ماڵپەری فەرمی پارتی رایگەیاندووە، شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان كە ھەمان شاندی ڕابردووە، سەردانی بەغدا دەكات.
ناوبراو باسی لەوەشكردووە، لە سەردانەكەدا پرسەكانی، بودجەی ھەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجە، دۆسیەی نەوت، لەنێوان شاندی هەرێم و عێراق تاوتوێ دەكرێن.
شاندی هەرێم لە چەند مانگی رابردوودا چەند جارێك شاندی هەرێم سەردانی بەغدای كردووە، تا ئێستا نەگەیشتوون بە ڕێككەوتنی كۆتایی، ئەم سەردانەش چەند جارێك تا ئێستا دواخراوە. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close