كوردستانهەواڵ

هاتووچۆی هەولێر وەستانی ئۆتۆمبێل لەئه‌مڕۆوە لە چەند شەقامێك قەدەغە دەكات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەمڕۆوە وەستانی ئۆتۆمبێل لە پێنج شەقامی سەرەكی شارەكە قەدەغە دەكات و سزای توندی خاوەن ئۆتۆمبێلەكان دەدات.

لە ئاگاداریەكدا كە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە ئاگاداری سەرجەم دوكاندار و خاوەن كارەكان پزیشك و دەرمانسازەكانی (شەقامی پزیشكان و شەقامی باتە و شەقامی موزەفەریە و شەقامی 20 مەتری دەوری قەڵا و پاركی شار) دەكاتەوە كە لەمڕۆوە 8ی ئەیلول پارك كردنی ئوتومبیلەكان لەو شوێنانە قەدەغە دەكرێت. 

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە تەنها رێگا بە وەستانی كاتی دەدرێت و پێویستە ئۆتۆمبێلەكان لە گەراجەكاندا رابگیرێت، بە پێچەوانەوە بڕی 30 هەزار سزای وەستانەكەی دەبێت. 
هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە ئەو بڕیارە بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەبالغیە، هەركەسێكیش سەرپێچیەكە دووبارە بكاتەوە یان بەردەوامی پێبدات دەست بەسەر ئوتومبیلەكە دادەگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close