عێراقكوردستانهەواڵ

ململانێى ئەمریکا و گروپە چەکدارییەکانى عێراق حکومەتەکەى سودانى بەرەو لاوازبوون دەبات

حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ململانێی نێوان ئەمەریکا و گروپە چەکدارەکانەوەو ئەگەرى لاوازبوونى زیاتر بووە.

موخلید حازم چاودێرى سیاسى و ئەمنى عێراق، حکومەتى عێراق ئێستا لە دۆخێکدایە، یان دەبێت پاڵپشتی گروپە چەکدارەکان بکات، یان دەستبەرداری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بێت، کە ئەمە دۆخێکى خراپە لەبەردەم حکومەتەکەى محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیران.

موخلید حازم دەشڵێت: ئەو دۆخەى ئێستا حکومەتى تێکەوتووە، بەرەو لاوازبوونى دەبێت، چونکە ناتوانێت بەرامبەر هێرشەکانی گروپە چەکدارەکان بوەستێتەوە و وەڵامێکی ڕوون بداتەوە بۆ ئەوەی ئەمریکا باوەڕی پێبکات، کە وانشتۆن بەڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە عێراق ناتوانێت هەڵوێستی ڕوونی خۆی بەرامبەر بە گروپە چەکدارەکان نیشان بدات، بۆیە بڕیاریدا بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

ئەو چاودێرە سیاسى و ئەمنییەى عێراق جەختى لەوەش کردووەتەوە، کە زۆر ئەستەمە عێراق لەنێوان ئەمەریکا و گروپە چەکدارەکاندا یەکێکیان هەڵبژێرێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هەوڵی کۆنترۆڵکردن یان سنووردارکردنی چالاکییەکانی گروپە چەکدارەکان دەدات، ئەوەش بۆ ئەوەی لایەنی ئەمریکی لەدەست نەدات.

نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق هەن، هاوکات نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکی لە سوریا جێگیرکراون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش، بەڵام ماوەیەکە بەهۆى شەڕى غەزەوە گروپە چەکدارییە عێراقییەکان، کە لە ئێران نزیکن هێرش دەکەنە سەر سەر ئەو بنکە و بارەگایانەى هێزەکانى ئەمریکاى لێجێگیرە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close