نوسەران

ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەئێستادا زلهێزترین بڕیار دەری جیهانە؟

د. عبداللە وەرتی

ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەئێستادا زلهێزترین بڕیار دەری جیهانە؟ دەئیتر ئەوانەی خۆیان بەزلهێزی جیهان دەزانی ئێستاچی دەڵێن؟
لەبەرئەم هۆکارانە:
١-ئەودەوڵەتانەی ناوەندی ستراتیژی ونەخشەی پەنجاساڵی وزیاتریان هەیە بۆبەرێوەبردنی وڵاتەکانیان وجیهان هەرگیزعەقڵ وتوێژینەوەو پێشبینیەكانیان بۆ ئەگەرەکانی بەردەم داهاتوویان تەنگژەیەکی ئاواگەورەیان بەخەیاڵدا نەهاتووە چجای بیخەنە چوارچێوەی نەخشەسیاسیەکانیان وئامادەكاری بۆی بۆیە ئێستاپەکیان کەوتووە لەئاستیدا.
٢-بەبێ هیچ ڕێكکەوتن وبەریەككەوتنێك لە نێوان زلهێزەکانی جیهان ووڵاتانی ناوچەكە هەمووجوڵەیەكی سیاسی وئاسمانی وزەمینی و دەریایی وەستاوەو لەدەرەوەی ئیرادەوخواستی وڵاتان چەندەهاگۆڕانکاری گەورە ڕویداوەوڕودەدات.
٣-کۆمپانیا بەرهەم هێن و وەبەرهێنە زەبەلاحەکانی دونیا دەرگایان داخستووەو سەرجەم كارمەندو كارگوزارەکانیان ناردۆتەوە بۆماڵەوەو كارەکانیان وەستاوە لەدەرەوەی ئیرادەی خۆیان.
٤-وەستانی کۆبوونەوەی هەرچی حکوومات وپەرلەمان و دامەزراوەدەوڵەتیەکانی جیهان تەنانەت داخرانی دەرگای کۆشک وتەلارکانی دەوڵەتەكانیشیان، ئێستا زۆربەی سەرۆكەکانی جیهان یان لەژورێكی بچوکی كۆشکەکانیانەوە یاخود لەمالەکانیانەوە لەڕیگەی میدیاوئامێری پەیوەندی کردنەوە وڵاتەکانیان بەرێوەدەبەن.
٥-داخرانی سەنتەرە بازرگانیەکانی جیهان وبازارو مۆڵە بەناوبانگەکانی وڵاتان و وەستانی بازرگانی سەرجەم کایەکانی ژیان جگەلەخۆراك و پێداویستی پزیشکی وداوودەرمان.
٦-وەستانی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکان لەسەرتاسەری جیهان بەشێوەیەك مرۆڤەکان هەموویان لەیەکتر بترسن تەنانەت ئەندامانی خێزانیك لە یەكتری.
٧-بەستنی سنوورە دەریایی وزەمینی وئاسمانیەكان لەنێوان وڵاتان لەسەرتاسەری جیهان بەڕوی یەكتریدا.
٨-بەرتەسک بوونەوەی کێشەو ململانێ سیاسیەكان لە نیوان لایەنەناکۆکەکانی جیهان لەسەر پرسە جۆراو جۆرەکان و هەریەکەیان سەرقاڵی خۆپارێزی و ئامادەکارین بۆپاراستنی هاوڵاتیەكانیان وگیانی خۆیان.
٩-وەستانی پڕۆسەی خویندن و زانکۆو پەروەردەو پێگەیاندن لەزۆربەی ولاتان کەلەحالەتی شەریشدا نەوەستینراوە وبەردوام بووە.
١٠-بێکاریەکی لەرادەبەدەر لە جیهاندا بڵاو بۆتەوە کەزۆر ئەستەمە تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناش هەلی دەرفەتی کار بۆ ئەوریژەیەی کاریان لەدەستداوە بۆیان برەخسێتەوە چونکەزیانەکان ئەوەندە گەورە دەبن بۆ وڵات وکارگەو کۆمپانیا وەبەرهێنەكان کەئەستەم بێت بۆیان.
ئەمانەو دەیان هۆكاریتر بوونەتە مایەی ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بریار بەدەستی یەکەم بیت لە جیهان بەتەنها، دەئیتر بابزانین کە هێزێك هەیە لە دەرەوەی ئیرادەی مرۆڤ هەرکاتێک بیەوێت جیهان سەراو ژور دەكات وسیستەمی ژیان دەگۆرێت، ئەوانەی باوەڕیان بەهێزی غەیبی نیە کەخودای پەروەردگارە بامراجەعەی خۆیان بکەنەوە وبزانن کەهیچ نین لەدەروەی دەسەڵاتی خودا، ئەو خاڵانەی ئاماژەمان پێدا ن هەرهە موویان پێویستیان بە بڕیاری نیودەوڵەتی ولاتان هەیە بەڵام ببینن بێ ئەوەی لەبەرژەوەندی ودەسەڵاتیا یاندابێت تەسلیم بوون بۆشتێكی زۆر بجوک ونەبنینراوو تەواوی سیستەمەکانی ژیانی لێتێك داون.
خودا کوردستان ومرۆڤایەتی بپارێزێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close