نوسەران

کێن ئەوانەی بازرگانی بەئیسلامەتی دەکەن؟

کێن ئەوانەی بازرگانی بەئیسلامەتی دەکەن؟

د عبداللە وەرتی


١-کەسانی دووڕوو. (المنافقون).
٢-ئەوانەی بێبەشن لە ئیمان با بانگەشەشی بۆبکەن.
٣- ئەوانەی لە ڕواڵەتدا سیمای ئیسلامەتیان هەیە بەڵام خۆپەرستن نەك خواپەرست.
٤- زۆر سەختە ناسینیان تەنها لەڕێگەی چاودیری كردەوەکانیان دەکرێت بناسرێن ئەوەش زۆر ئەستەمە.
٥- قسەو گوفتاریان سەرنج راکێش و موقنیع جیاکردنەوەیان زۆر سەختە لە ئەهلی هەق و سەرڕاست.
٦- ئەوانەش کەتەنها بۆ دەستکەوتی ماددی وپلەوپایە هەڵگری پەیامە ئایینیەكانن کەدەستیان پێی گەیشت ئیتر کاریان بەخوداو موسوڵمانان نامێنێت.
٧- جاری واهەیە دەوڵەتە یاخود حزب یان گروپ بازرگانی دەکەن بەدین بەئامانجی سیاسی.
٨- ئەمڕۆ بازرگانانی دین زۆر بوون خۆ ئەگەر نەکەونەبەر نەشتەرگەری موسوڵمانانیش ئەوا دواڕۆژێك هەیە هەمووکەس دەگاتە حەقی خۆی.
٩- گەورەترین زیان ئەوانە بەئیسلام و موسوڵمانان و کۆمەڵگەی دەگەێنن. وە چەندین سیفات و سیمای جیاجیان هەیە کەواتە ئەوانە دوژمنێكی ترسناکن لەسەر موسوڵمانان و کۆمەڵگە بەگشتی.
خودای گەورە ئیسلام و موسوڵمانان بپارێزیت لەدەستی نەگریسی ئەوانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close