كوردستانهەواڵ

كەسایەتیی و زانای كوردمەلا عەبدوله‌تیف بامۆكی كۆچی دوایی كرد

مامۆستا و كەسایەتیی و زانای كورد، مەلا عەبدولەتیف بامۆكی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد، بنەماڵەكەشی ڕایدەگەیەنن، لەبەر سەلامەتیی و چاكەی گشتیی و وەك پابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و بەھۆكاری پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە و كوردستان، پرسەی بۆ دانانێن.

بنەماڵەی زانا و مەلا و سیاسەتمەداری كورد مەلا عەبدولەتیف بامۆكی ڕایانگەیاندووە، “بە دڵی پڕ لە ئیمان و پەژارەی زۆر و رازیبونمان بە بڕیاری پەروەردگارەوە، ھەواڵی كۆچی دوایی باوك و مامۆستا و كەسایەتیی و زانای كورد، (م. مەلا عەبدولەتیف بامۆكی) رادەگەیەنین، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەنەخۆشیی ئاسایی گەڕایەوە بۆ لای خوای پەروەردگار”.

دەشڵێن: لەبەر سەلامەتیی و چاكەی گشتیی و وەك پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەكان و بە ھۆكاری پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە و كوردستان، پرسەی بۆ دانانێن.

مامۆستا مەلا عەبدولەتیف بامۆكیی، كەسایەتیی دیاری هەڵەبجەو كوردستان و زانای ئاینیی و خەباتكاری دێرین و پەرلەمانتاری خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان بوو، هاوكات باوكی ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاس ئاسۆ عەبدوللەتیف و ئاری عەبدوللەتیفی پەڕلەمانتاری پەڕلەمانی كوردستانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close