ئابووریكوردستانهەواڵ

داهاتی یەک مانگی سلێمانی و هەڵەبجە 62 ملیار زیاتر بووە

داهاتی یەک مانگی سلێمانی و هەڵەبجە 62 ملیار زیاتر بووە

باسک نێت

کۆی داهاتی نانەوتی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین لە مانگی ئەیلولی رابردوودا، 62 ملیار و 433 ملیۆن دینار بووە.

بەگوێرەی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی مانگی ئەیلولی ئەو پارێزگا و ئیدارانە، بریتی بووە لە 54 ملیار و 701 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و حەوت ملیار و 728 ملیۆن دیناریش بە چەك.
هەروەها، ئەم داهاتە بەراورد بە مانگی ئاب، كە 70 ملیار و 881 ملیۆن دینار بوو، بە رێژەی 12% كەمیكردووە.

كۆی گشتیی داهاتی نانەوتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە ماوەی 9 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 685 ملیار و 437 ملیۆن دینار، كە تێكڕای مانگانە دەكاتە 76 ملیار و 159 ملیۆن دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close