رابــهری گشتیكوردستانهەواڵ
رابهری گشتی پرسهنامهیهك ئاراستهی بنهماڵهی مامۆستا محمود محمد دهكات
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)
دڵگران بووم بەکۆچی دووای هاوڕێی دێرین و خۆشەویستم
بەڕێز مامۆستا (محمود محمد شەمێرانی)بەڕیوەبەری
ناوەندی هەڵەبجە بۆ فیرکردن و لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز،براو هاوڕێی ئازیزم هەر لەمنداڵی یەوە شاهیدی ئەدەم کە خەمخۆر و خۆشەویست و ڕوناکی مزگەوت و ڕێگەی قورئان بوویت،هەمیشە ئامادەو گیان لەسەردەستی خەبات و بێداری ڕاستەڕێی ڕابوونی ئیسلامی بوویت،جگە لە جوانی و پاکی و دڵێکی پڕ لە ئیمان خواناسێکی ڕاستەقینەو پیاوی مەیدانی دواڕۆژ بوویت،بەتێشووی پڕەوە گەڕایتەوە حزووری پەروەردگارو لەم ماڵئاوایەشدا دڵی ئێمەت ناڕەحت کردوو بە بیستنی کۆچەکەت تاساین،خوات لەگەڵ برای ئازیزو هاوڕێی دێرین و مامۆستای بەویقارو سەنگین،گفتارو کردارەکان خۆی تەنها قوتابخانە بوون و مەدرەسەی وانەکانیشت صەدەقەی جارین،سەرەخۆشی لەخۆم و کەس و کارو خزمانت دەکەم ان شاءاللە لەحزووری پەروەردگار جێگاوو ماوات فیردەوسی اعلا دەبێت لەم کا تانەشدا دڵ غەمباریمان بەم ئایەتە دەر دەبڕین (الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
عرفان علی عبدالعزیز
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی
٥/٧/٢٠٢٠.